مەریوان/لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە+ وێنــە

21:55 - 14 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی شاری مەریوان بۆ مەحکووم کردن و ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ریکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر هاووڵاتیانی شاری مەریوان لە چوار رێیانی شەبڕەنگەوە هەتا چوار رێیانی \" ئەسڵی\" ئەو شارە، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان دژی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، بەڕێوە برد.

بە وتەی شایەتحاڵان، هێزەکانی گاردی تایبەت هێرشیان کردوەتە سەر خۆ پیشاندەران و چەند کەسێکیان دەستبەسەر کردووە و هەنووکە هێزێکی زۆری نیزامی و گاردی تایبەت لە سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە جێگیر کراون.

\"16585.jpg\"
وریا تاسه و دانا لەنجاوایی، چالاکانی خویندکاریی دەستبەسەر کراو
ناسنامەی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی دەستبەسەر کراو \"وریا تاسە\" خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان راگەیەندراوە.

هەروەها سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند کە \"دانا لەنجاوایی\" یەکێکی دیکە لە چالاکانی خوێندکاریی کورد، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

رۆژی ٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی \"حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوور\" و \"رەزا ئیسماعیلی\" لە زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس لە سێدارە دران.

هەروەها شێرکۆ مەعارفی پاش ٥ ساڵ راگیران لە زیندان، سەرئەنجام رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارە درا.

\"16579.jpg\"

\"16578.jpg\"

\"16580.jpg\"

\"16581.jpg\"

\"16582.jpg\"