مەریوان/سێیەمین هاووڵاتیی کورد لە یەک حەفتەی رابردوودا بووە قوربانیی تەقینەوەی مین
15:27 - 21 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: سێیەمین رووداوی تەقینەوەی مین لە یەک حەفتەی رابردوودا لە شاری مەریوان هاتە ئاراوەو هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی کردە قوربانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی \"سەردۆش\"ی سەربە شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە شوێنێک بەناوی \"قەلانجان\" لە نزیک سنووری مەریوان بۆ هەرێمی کوردستان، لاقێکی پەڕی.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری مەریوان، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی فایەق ئەحمەدزادە، ناسراو بە فایەقی دەروێش مەحموود راگەیاند، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای کویستانی چووبووە شاخەکانی دوروبەری گوندی خۆیان.
دەگوترێت، ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی \"بووعەلی\"ی شاری مەریوان کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
هەروەها رۆژی سێشەممە ریکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی \"ئاسناوا\"ی سەربە بەخشی خاو میراوای شاری مەریوان بەناوی \"عومەر دێهقان\" کەوتە سەر مینی چێندراو و لاقێکی لەدەست دا.
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٦ی خاكەلێوە شوانکارەیەک بەناوی بە ناوی جەماڵ كەریمی، كوڕی رەشید و خەڵكی ئاوایی \"گوڵچیەر\"ی مەریوان، کە لەنزیک پادگانی ئەرتەش لە شاری مەریوان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بووە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێكی پەڕیوە.
هاوکات رۆژی سێشەممە کەسێک بەناوی \"ئومید عەلی جانی\" خەڵکی شاری ساوە لە ئوستانی ئەراک، کە لە شاری مەریوان سەرباز بووە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بەستامی مەریوان، بە توندی بریندار بووە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلیوە کەسێک بەناوی \"غوڵامڕەزا ئولفەتی\"، کە دەگوترێت کارمەندی دەزگای مینهەڵگرتنەوە بووە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی پەڕێوە.