مەریوان؛ گیانلەدەستدانی دوو کرێکار و ژاراویبوونی کرێکارێکی دیکە
10:44 - 17 رەزبەر 2722
رۆژی شەممە ۱٦ی ڕەزبەر، دوو کرێکار به ناوەکانی "هێمن جام سەحەر و جەبار دژئاهەنگ" خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکیش بەناوی "یوونس جام سەحەر"، ژاراوی بوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "یوونس جام سەحەر"، بەهۆی ڕێژەی زۆری ژاراویبوونەکەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە و ئاستی وشیاریی گەیشتووەتە ۳.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند، ئەو سێ هاووڵاتییە کرێکاری وەرزی بوون و ئەو رووداوە لە گوندی "گوڵچێر"ی مەریوان، ڕووی داوە.
یوونس و هێمن باوک و کوڕ و خەڵکی گوندی "گەوێڵە"ن و جەبار دژئاهەنگ خەڵکی گوندی گلەی و هەمووشیان دانیشتووی مەریوانن.