مەریوان؛ هاووڵاتییەکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا

11:21 - 29 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بورهان درەخشانی" کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، پاش بـانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی "نێ" بووە.

بورهان دەرخشانی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، سێ جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، گوندی "نێـ"ـیان گەمارۆ دابوو و فەزای نیزامییان بەسەر ئەو گوندەدا زاڵ کردبوو.

لەو پەیوەندییەدا لە ماوەی ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، ٦١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردبوو.