مەریوان؛ عەبدوڵڵا ڕوزڕۆخ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:05 - 28 رەشەمه 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ڕوزڕۆخ" خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان مۆبایلی ئەم هاووڵاتییەیان پێ نەداوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٢ ساڵەیە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، بەبێ بەڵگەی یاسایی "عەبدوڵڵا ڕۆزرۆخـ"ـیان لە دووکانی جلوبەرگدوورییەکەی لە شەقامی "کورەی مووسەوی" دەسبەسەر کردبوو.

ناوبراو بۆ لێپرسینەوە برابووە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بە کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.