مەریوان؛ عەبدولڕەحمان ئەفشار ڕەوانەی زیندان کرا
12:38 - 13 سەرماوەز 2721
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولڕەحمان ئەفشار" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتییەکانی مەریوان، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو، هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێرانە.