مەریوان؛ دوو ئەندامی سپای پاسداران لە تێکهەڵچوونێکدا کوژران

11:45 - 2 بانەمەڕ 2721

شەوی ڕابردوو، شەڕ و تێکهەڵچوونێک لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران لە مەریوان، ڕووی داوە.

قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لەو پەیوەندییەدا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، کوژرانی دوو ئەندامی سپای پاسداران بە ناوەکانی "عوسمان جیهانی" و "ناسر ئەمینیـ"ـی، لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا پشتڕاست کردووەتەوە.

هەروەها قەرارگای حەمزە لەو ڕاگەیەندراوەدا، هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران کردووە.

هەتا ئێستا هیچ یەک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەرپراسایەتیی ئەم تێکهەڵچوونەی وەئەستۆ نەگرتووە.