مەرگی ١١ كەس لەئوستانی كرماشان بە هۆی گازگرتووییەوە
14:37 - 12 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: لەماوەی وەرزی پاییز( رەزبەر، خەزەڵوەر، سەرماوەز)دا ١١ هاووڵاتی بە هۆی گازی co وە گیانیان لەدەست داوە.
بەرپرسی مودیرییەتی رووداو و ئورژانشی پزیشكی ئوستانی كرماشان رایگەیاندووە، لەماوەی وەرزی پاییزدا ١١ هاووڵاتی بە هۆی گاز گرتووییەوە مردوون و ٣٧ كەسی دیكەش بەو هۆیەوە تووشی بێهۆشی هاتوون و رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردبۆوە، نەبوونی كورە و كەلوپەلی ستاندارد و هەروەها نەپاراستنی خاڵە ئیمەنییەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە هۆكاری سەرەكیی گاز گرتووین.
لەلایەكی دیكەوە لەماوەی ٨ مانگ ( خاكەلێوە هەتا خەزەڵوەر)ی ئەمساڵدا ١٩ كەس بە هۆی گازگرتوویەوە لەئوستانی كرماشاندا گیانیان لەدەست داوە.
لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٨ كەسیان ژن و ١١ كەسی دیكەشیان پیاو بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا لەو ٨ مانگەدا سەرجەم ٢٨٧ هاووڵاتیی لەئێراندا بە هۆی گازگرتووییەوە (منۆئۆكسیدی كاربۆن) مردوون و ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێكچووی ساڵی ١٣٩١دا، ٧% زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی ئاماری \"پزیشك قانوونیی \" حكوومەتی ئێران، لەكۆی گشتیی ئەو ٢٨٧ حاڵەتە گازگرتووییە، ١٩٢یان پیاو و ٩٥كەسی دیكەشان ژن بوون.
دوایین حاڵەتی گاز گرتوویی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٢٨ی سەرماوەز رووی دابوو و تێیدا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی كیانووش موزەفەری تەمەن ١٨ ساڵ و كوڕی فارێس و رەمەزان موزەفەری تەمەن ٣٧ ساڵ بە هۆی گاز گرتوویەوە (پیكنیک) لەشاری هەمەدان گیانیان لەدەست دابوو.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە خەڵكی ئاوایی \"خەراجیان\"ی سەر بەشارستانی رەوانسەر لە ئوستانی کرماشان بوون و بۆ كاسبی و هێنانی میوە روویان لەشاری هەمەدان كردبوو.