مەرگی گوماناوی ژنێک لە ناوچەی ورمێ

21:11 - 7 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ لە ناوچەی ورمێ بە زەبری گوللەی دەمانچە گیانی لە دەست دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،رۆژی یەکشەمە ٤ی گەلاوێژ، ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بە ناوی \"ه.پ\" بە زەبری دوو گوللەی دەمانچە گیانی لەدەست دەدات و تا ئێستاش هۆکاری کوشتنەکەی لە لایەن کەسێکەوە یا خۆکوژی ئەو ژنە ناروونە.

دوترێت، ناوبراو خاوەنی ٥ منداڵە و کە لە سەرەتای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشەوە لە گەڵ هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە.

\"ه.پ\" ماوەیێک پێش ئێستا بە هۆی نەخۆشی نەشتەرگەری بۆ کرابوو کە بەو هۆیە چاو و هەروەها زمانی ئاخاوتنیشی لەدەست دابوو.

سەرچاوەیه‌کی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: کە تەرمی ئەو ژنە بۆ پشکنینی پزیشکی رادەستی پزیشکی دادوەریی کراوە و هەروەها تا رون کردنەوەی ئەو رووداوە هاوسەری ئەو ژنە لە ناوەندە ئەمنیەتییەکان راگیراوە.