مەرگی چوار هاووڵاتیی سەردەشتی بەهۆی رووداوی هاتووچۆ+وێنە
15:44 - 7 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: چوار هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت كە سێكەسیان ئەندامی بنەماڵەیەك بوون بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٦ی خاكەلێوە سێ ئەندامی بنەماڵەیەك بەناوەكانی ئەبووبەكر شەریعەتپەنا، حەفسە شەریعەپەنا و ژینا شەریعەتپەنا خەڵكی شاری سەردەشت لەرێگەی سەقز ـ دیواندەرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و لەئەنجامدا هەر سێکیان گیانیان لەدەست دا.
ئەبووبەكر شەریعەتپەنا خاوەنی بڕوانامەی ماستەری كۆمەڵناسی و هاجەر محەممەدئەمینپوور خاوەنی بڕوانامەی كارناسی زانستی تەربییەتی بوون و بەوتەی هاووڵاتیانی سەردەشتی ئەو چالاكە ژینگەپارێزە بە بەردەوامی هەوڵیان بۆ ئاوەدانی شارەكە دەدا.
هەروەها هاجەر محەممەدئەمینپوور هاوسەری ئەبووبەکر شەرییعەتپەنا لەو رووداوەدا بە توندی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٥ی خاكەلێوە ماشێنێكی جۆری پژۆ ٤٠٥ كەوتۆتە ناوی چۆمی كەڵوێو بەو هۆیەوە هاووڵاتییەكی سەردەشتی بەناوی \"محەمەد مەزناوێ\" گیانی لەدەست داوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە تەرمی ئەو هاووڵاتییە سەردەشتییە كە لەنێوان رێگای پیرانشار ـ سەردەشت كەوتۆتە نێو ئاوی \"كەڵوێ\" نەدۆزراوەتەوە.
ئەو ماشێنە لەكاتی كەوتنە نێو ئاوەكە دوو سەرنشینی هەبووە و لەكاتی رووداوەكەدا یەكێكیان لەناو ماشێنەكە فرێدراوەتە دەر و هەنووكە لەنەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری دایە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٦ی خاكەلێوە سێ ئەندامی بنەماڵەیەك بەناوەكانی ئەبووبەكر شەریعەتپەنا، حەفسە شەریعەپەنا و ژینا شەریعەتپەنا خەڵكی شاری سەردەشت لەرێگەی سەقز ـ دیواندەرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و لەئەنجامدا هەر سێکیان گیانیان لەدەست دا.
ئەبووبەكر شەریعەپەنا، هاجەر محەممەدئەمینپوور و ژینا شەریعەتپەنا
ئەبووبەكر شەریعەتپەنا و حەفسە شەریعەتپەنا (ئامۆزای یەکتر بوون) دوو كەسایەتیی ناسراوی ژینگەپارێزی شاری سەردەشت و لەئەندامانی كەمپەینی ژینگەپارێزی ئەو شارە بوون.ئەبووبەكر شەریعەتپەنا خاوەنی بڕوانامەی ماستەری كۆمەڵناسی و هاجەر محەممەدئەمینپوور خاوەنی بڕوانامەی كارناسی زانستی تەربییەتی بوون و بەوتەی هاووڵاتیانی سەردەشتی ئەو چالاكە ژینگەپارێزە بە بەردەوامی هەوڵیان بۆ ئاوەدانی شارەكە دەدا.