مەرگی نزیك بە ٢ هەزار هاووڵاتیی كورد بە هۆی تەقینەوەی \"مین\"
15:45 - 24 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: دوای بیست و چوار ساڵ لەتەواو بوونی شەڕی ئێران و عێراق، رێژەی قوربانیی بوونی خەڵكی مەدەنیی لەناوچە بە مین چێنراوەكانی پێنج ئوستانی ئێران، نزیك بە هەشت هەزار و ٣٤ كەسە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ساڵی ١٣٦٧ هەتا ١٣٩١ـەوە لە ئوستانەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئیلام، كرماشان، كوردستان و خووزستان دوو هەزار و ٤٣٣ هاووڵاتیی مەدەنیی بە هۆی كەرەسەی بەجێماوی جەنگی و تەقینەوەی مینەوە كۆتایی بەژیانیان هاتووە.
هەر لەو ماوە دیاری كراوەشدا، پێنج هەزار و ٦٠١ كەسی دیكەش بریندار بوونە.
هەواڵدەریی هێرانا لە راپۆرتێكدا، رێژەی قوربانیی بوونی هاووڵاتیانی لەماوەی ئەو ٢٤ ساڵەدا بە بێوێنە و كارەساتبار وەسف كردووە.
لە ئوستانەكانی كوردستانی ئێرانیش رێژەی قوربانیانی مین جێگای نیگەرانیە بە چەشنێك كە لەو ماوە دیاریكراوەدا یەك هەزار و ٩٩٦ هاووڵاتیی كورد لە ناوچەكانی ئاڵوودە بە مین و كەرەسەی جەنگی، گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەكی دیكەوە چوار هەزار و ٧٢٧ هاووڵاتیی دیكەش لەكوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
لەو راپۆرتەدا باس لە ژنانی قوربانی دەستی مینیش كراوە كە لە ئوستانەكانی ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا، كوردستان و كرماشان نزیك بە ١٥٨ ژن گیانی خۆیان لەدەست داوە و ٤٠٢ كەسیش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
هەر لەو چوار ئوستانەدا، كرماشان بە ٩٩٣ حاڵەت كوژران زۆرترین پلەی گیان لەدەست دانی مینی هەیە و ئوستانەكانی كوردستان ٣٦٨ حاڵەت، ئیلام ٣٢٦ حاڵەت و ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ٣٠٩ حاڵەت گیان لەدەست دان پلەكانی دووهەم، سێهەم و چوارەمیان هەیە.
دەوترێت كە زیاتر دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار هێكتار لە زەوی كوردستان بە مین چێنراون.
لەئوستانەكانی ئازەربایجانی رۆژئاوا و كوردستان مەیدانی مینەكان لە نزیكی شوێنی ژیانی هاووڵاتیان هەڵكەوتوون.
بەپێی دوایین زانیارییەكان لەحاڵی حازردا زیاتر لە ٤٢ هەزار كیلۆمیتری چوارگۆشە لە خاكی ئێران بە مین و كەرەسەی جەنگی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق چێنراوە.