مەرگی لاوێكی جوانڕۆیی لەرێگەی خۆكوژییەوە+وێنە

13:03 - 6 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: لاوێكی شاری جوانڕۆ بە هۆی كێشەی بنەماڵەییەوە لەناوی ماڵەكەی خۆیاندا كۆتایی بەژیانی هێناوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٤‌ی رەزبەر لاوێک بەناوی \"یاسر حۆسینی\" لەشاری جوانڕۆ دەستی داوەتە خۆكوژی و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

\"22326.jpg\"
یاسر حۆسینی
ماوەیەك لەمەوبەریش لاوێكی دیكەی جوانڕۆیی بەناوی \"یاسر مەحموودی\" بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو.

ئەو لاوە لەبەردەرگای ماڵەكەیان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو.

بەپێی ئامارە نافەرمیەیكان رۆژانە بەشێوەی نێوەنجی ١٣ كەس لەئێران لەرێگەی خۆكوژییەوە كۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن و نێوەنجی تەمەنیشیان ٢٩ ساڵ راگەیەندراوە.