مەرگی كرێكاری كورد بە هۆی رووداوی کارەوە
13:17 - 24 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: كرێكارێكی كورد بە هۆی بەرق گرتوویی لە كارگەیەكی بەرهەمهێنانی شاری سەقزدا، گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كرێكارێكی تەمەن ٣٢ ساڵەی خەڵكی سەقز لەكاتی خاوێن كردنەوەی دەزگای \"پیكسێل\"ی كارگەیەكی بەرهەمهێناندا، تووشی بەرق گرتوویی هاتووە و بەو هۆیەوە كۆتایی بەژیانی هاتووە.
فەرماندەی هێزی ئینتزامیی شارستانی سەقز هەواڵی گیان لەدەست دانی ئەو كرێكارە كوردەی پشتڕاست كردۆتەوە.
بەوتەی چالاكانی كرێكاری، نەبوونی ئیمەنیی كار، نەبوونی كەلوپەلی ستاندارد، ئەستەم بوونی كار و ماندوو بوونی كرێكاران لەهۆكارە سەرەكییەكانی قوربانی بوونی كرێكاران لەكاتی كاركردن دان و بە هۆی بیمە نەبوونی ئەو كرێكارانە، بنەماڵەكانیان لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەوڕوو دەبنەوە.
ئەو چالاكانە لەو باوەڕەش دان، بیمەی كرێكاری زۆر بە ئەستەم كرێكارانی كورد دەگرێتەوە و ئەگەریش بیمە دەكرێن، خاوەنكارەكانیان كێشەیان بۆ دروست دەكەن و لەخزمەتگوزارییە پزیشكییەكان بێبەرییان دەكەن.
بەپێی مادەی ٢٩ لەیاسای كاری ئێران، هەر كرێكارێك كە لەرۆژدا ٨ كاتژمێر كار دەكات پێویستە \"بیمە عمر\" بكرێت، كەچی بە وتەی بەشێك لەكرێكارانی كورد شتێك بەناوی بیمەی تەمەن(عمر) لای ئەوان نامۆیە و خاوەنكارەكان پێش بەو بیمانە دەگرن و ناوەندە پێوەندیدارەكانیش هیچ لێپرسینەوەك ناكەن.