مەرگی خوێندكارێكی كورد لەشاری پیرانشار

12:45 - 14 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: خوێندكارێكی كوردی زانكۆی پیرانشار لەرێگای خۆ هەڵواسینەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی دووشەممە رێكەوتی ١٢ی رەشەمە لاوێک بەناوی عارف قادری، تەمەن ٢٠ ساڵ و كوڕی لوقمان قادری لەناو ماڵەكەی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.

\"18596.jpg\"
دەگوتریت عارف قادری خوێندكاری زانكۆی پیرانشار بووە و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری خۆكوژییەكەی نەزانراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش كچە خوێندكارێكی زانكۆی نازلووی ورمێ‌بە ناوی شەیدا حاتەمی بە شێوەیەكی گوماناوی لە خەوتنگەی ئەو زانكۆیەدا گیانی لەدەست دابوو.

بەرپرسانی زانكۆ كە هۆكاری گیان لەدەست دانی ئەو كچە خوێنكارەیان گەڕاندۆتە بۆ خۆكوژی، بەڵام بنەماڵە و هاوڕێكانی لەو باوەڕەدان \"شەیدا حاتەمی\" خۆی نەكوشتووە.