مێمڵ (ئافات) وەرزێڕانی كوردستانی تووشی گرفت كردووە

13:42 - 29 بەفرانبار 2711
كوردپا: ماوەی چەند ساڵە مێمڵ (ئافات)ی جۆراوجۆر كەرتی كشتوكاڵی پارێزگای كوردستان و ناوچە كوردنشینەكانی دیكەشی گرتۆتەوە بۆتە هۆی زەرەر و زیان و لەناو چوونی بێستان و رەز و باخی وەرزێڕانی كورد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەم مێمڵە كە جۆراوجۆرە و زۆر پڕ مەترسی و زەرەرمەندە هەموو نەمام و دارە میوەیەكی چەند ساڵە و گژ و گیای یەك ساڵە لەناو دەبات.

\"3004.jpg\"

ئەو ئافاتە لە رێگەكانی ریشە، قەد لق و گەڵا و میوەوە تووش دەبێت و بە هیچ ژار و پێشگیریییەك لەناو ناچێت و زۆرێك لە باخدار و وەرزێڕان ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەرەوڕووی ئەم گرفتە سروشتیە بوونەتە و لەو باوەڕە دان كە بەشێكی لە رێگای ئاوی ئالوودەی بەنداوی شارەكانەوە تووشی كەرتی كشتوكاڵی بووە.

لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، وەرزێڕانی كوردستان بۆ لەناو بردنی ئەو مێمڵ و ئافاتانە داوایان لە ناوەند پێوەندیدارەكان و جیهادی كەشاوەرزی و... كردووە كە لەم بارەوە یارمەتییان بدەن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێكیان لەم بارەوە هەڵنەگرتووە و ئەمەش بۆتە هۆی زەرەر و خەسار لە رەز و باخی وەرزێڕان.

\"3005.jpg\"

لە ساڵانی رابردوودا سێ‌ جار تانكری مادەی شیمیایی رژاوەتە ناو بەنداوی وحدت (قشڵاق)ی سنە و جارێكیش تانكرێكی دیكەی هەڵگری مادەی شیمیایی رژاوەتە ناو بەنداوی مەهاباد و ئەوەش ترسی لەلای خەڵك و بەتایبەت وەرزێڕان دروست كردووە.