مێقداد حەسەن‌نژاد لە زیندانی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

09:58 - 8 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێقداد (کاردۆخ) حەسەن‌نژاد" خەڵکی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی سەقز ئازاد کراوە.

مێقداد حەسەن‌نژاد حەوتووی ڕابردوو پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراوە.

 ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان، مێقداد حەسەن‌نژاد بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.