مێرمنداڵێك لە كرماشان بە تاوانی وێبلاگنووسی لەلایەن پۆلیسی "فەتا"وە هۆشداری پێدرا
02:27 - 1 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: كچێكی تەمەن 14 ساڵ لە كرماشان لەلایەن پۆلیسی ئینتێرنێتی (فەتا)وە شناسایی كراوە جیالە هۆشداری دان پەروەندەیان بۆ ساز كردووە.
بەپێی راپۆرتی كۆمیتەی رێپۆرتێرانی مافی مرۆڤ، پەریا.ع كچێكی تەمەن 14 سالڵانی خەڵكی كرماشان كەلە وێبلاگی خۆی بە نووسینی چەند بابەتێك رەخنەی لە دۆخی ئێستای كۆمەڵگا گرتووە، ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن پۆلیسی ئینتێرنێتی (فەتا)وە شناسایی كراوە، ناوبراو هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن ئەم ئۆرگانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكراوە.
ئەم كچە 14 ساڵەیە كە رووبەڕووی دۆسیەی ئەمنیەتی بۆتەوە، هەڕەشەی ئەوەی لێكراوە كە ئەگەر بێت و دریێژە بە چالاكیی وێبلاگنووسی بدات، لە مافی خوێندن بێبەش دەكرێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەمە یەكەم جارە نیە كە ناوەندە ئەمنیەتییەكانی ئێران منداڵان دەخەنە ژێر چاوەدێرییەوە و لێپرسینەوەیان لێدەكەن.
ماوەیەك لەمەوپێش مهراوە خەندان، كچی تەمەن 12 ساڵانی نەسرین ستوودە پاریچزەری زیندانی، لەلایەن دادگاوە حوكمی پێشگیری لە چوونە دەرەوەی ئێرانی پێدرا، ئەمە لە حاڵێك دایە كە پێڕاگەیشتن بە كاروباری منداڵان لە چوارچێوەی ئەركی ناوەندە ئەمنیەتییەكاندا نیە و دۆسیە ساز كردن بۆیان پێچەوانەی یاساكانی ئێران و یاسای تایبەت بە منداڵانە.