مێرمنداڵێک لەناوچەی سەڵماس خۆی هەڵواسی

15:31 - 8 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: مێرمندالێكی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی شارستانی سەڵماس لەرێگەی خۆ هەڵواسین كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، \"یاقووب محەممەدنژاد\" خەڵكی ئاوایی \" گوەلەن\"‌ی سەر بە شارستانی سەڵماس بە هۆیەكی نادیار كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٥ ساڵەیە قوتابیی پۆلی ناوەندی بوو.

بێكاری، لاواز بوونی ئابووری، كەمی ناوەند و نەبوونی سیستەمی بارهێنان لە بوارەكانی زانستی و پیشەیی، ئەو هۆكارانەن كە كۆمەڵگە بەرەو خەمۆكی و پەرتەوازەی دەبات و بەوتەی كارناسانیش دەتوانێ‌ئەو هۆكارانە بن کە تاک بەرەو خۆ کوژی هان ئەدەن.

بەوتەی شارەزایان، دەوڵەت و ناوەندە پێوەندیدارەكان پێویستە بۆ كەم كردنەوەی رێژەی خۆكوژی و خەمۆكی لەكۆمەڵگەی ئێراندا بێكاری بنبڕ یان لانیكەم بگەیەنە ئاستێكی زۆر نزم و دەڵێین بێكاری زۆر دیاردەی دزێویش بەدوای خۆیدا دێنێ‌.