مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ پاش ڕۆژێک دەسبەسەری لە ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کرا

11:48 - 24 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێک بە ناوی "زانیار حەسەن‌زادە" تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیسماعیل خەڵکی شاری شنۆ پاس ڕۆژێک دەسبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرا.

زانیار حەسەن‌زادە، خەڵکی گوندی "بابخاڵاو"ی شاری "شنۆ"یە و ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کربوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە "کوردپا"ی رایگەیاندووە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بی بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ ئەو مێرمنداڵە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی زانیار حەسەن‌زادە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.