مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، لە کاتی هەڵکەندنی بینایەک، بە هۆی ئاوی باران خنکا

14:37 - 20 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە، لە کاتی هەڵکەندنی خاک و خۆڵی بینایەک، لە ئاودا خنکا.

ڕۆژی ڕابردوو، ١٩ی خاکەلێوە، \"ژیارغفاری\" تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی گوندی \"نروێ\"ی شاری پاوە، لە کاتی هەڵگەندی خاکی بینایەک، دەکەێتە ناو ئاو و گیانی لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە، لە شارەکی \"زەفەریە\"ی شاری پاوە ڕووداوە و ئەو مێرمنداڵە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو مێرمنداڵە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ خاکەلێوە، ڕەوانەی پزیشکی یاسای شاری کرماشان کراوە.