مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە و پیاوێکی ٥٠ ساڵە لە کوردستان خۆیان کوشت

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی تەوریوەر بە ناوی "شاخەوان ڕۆستەمی" بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە تەمەنی ١٢ ساڵە  و پۆلی شەشی سەرەتایی بووە.

لەلایەکی دیکەوە، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی بۆکان، بە هۆکاری نادیار و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ڕووداوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە  پارکی محەممەدییەی بۆکان ڕوویداوە.