میکائیل منبەری بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

18:39 - 22 خەرمانان 2722

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٤٠٠ میلۆن تمەنی، لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کراوە.

ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی سنە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو..

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی میکائیل مینبەری و ناوبراویان دەسبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەبەزری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.