میوانداریەتی لە بكووژی دكتور قاسملوو لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە، دژكردەوەی لێكەوتەوە
12:57 - 7 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: سەردانی هەیئەتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە سەرپەرەستی عەلی لاریجانی بۆ هەرێمی كوردستان لە گەڵ پەرچەكرداری توندی چالاكانی سیاسیی كوردستانی ئێران و بەتایبەت لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێمۆكراتی لێكەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی رابردوو بەرپرسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دواتر لەگەڵ جەلال تاڵەبانی سەركۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یەكیەتی نیشتمانی چاوپێكەوتنیان كردووە.
عەلی لاریجانی دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لەلایەن سەرۆكی پارلمان و سەرۆك وەزیری كوردستانەوە لە هەولێر پێشوازی لێكراوە.
محەممەد جەعفەر سەحراروودی ئەو كەسەیە كە سەرپەرەستی تیمی تیرۆری دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی لە ئۆتریش لە ئەستۆ بوو.
سەبارەت بەو سەردانە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات وتووێژێكی پێكهێناوە كە تێیدا محەممەد نەزیف قادری سەردانی شاندی لەو شێوەیەی بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دێپلۆماتیكدا بە \" ئاسایی\" وەسف دەكات.
ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسییە سەردانی لاریجانی بە ئیستراتیژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەعێراق و ناوچەكە وەسف دەكات كە بە وتەی قادری: لە هەوڵی چەسپاندن پرسی شیعەگەری لە ناوچەكە دان.
محەممەد نەزیف قادری لەدرێژەدا بوونی ئەو شاندەی بە پرسێمی ئەمنیەتی دەزانێو بە سەرنجدان بە ساردی و سڕی نێوان پێوەندیەكانی پارلەمانی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەو سەردانە بە ئامانجدار دەزانێ.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات باسی لەوەش كرد، هاوكات لەگەڵ سەردانی شاندی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان، ملیشیاكانی سوپای بەدر و قودس لەناوچەی دیالە و كەركووك لەگەڵ پێشمەرگەكانی كوردستان لەشەڕدان و زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر هاووڵاتیانی كوردی ئەو ناوچانە و ئەوانەش راستەوخۆ بڕیار لە كەسانی نزیك لەئێران وەردەگرن.
لەلایەكی دیكەوە سوردانی هەیئەتی حكوومەتی ئێران بۆ سلێمانیە و هەولێر لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ناڕەزایەتی بەربڵاوی لێكەوتۆتەوە.
بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان پێشوازی كردن لە جەعفەر سەحراروودی راوێژكاری سەرۆكی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە پێشوازی كردن لە \"جەنایەتكار و تیرۆریست\" وەسف كردووە و لەو بارەیەوە داوایان لەحیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كردووە لەو بارەیەوە بێدەنگ نەبێت.
ئا: غ.لهۆن
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی رابردوو بەرپرسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ شاندێكی حكوومەتی لە فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دواتر لەگەڵ جەلال تاڵەبانی سەركۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یەكیەتی نیشتمانی چاوپێكەوتنیان كردووە.
عەلی لاریجانی دوانیوەڕۆی هەمان رۆژ لەلایەن سەرۆكی پارلمان و سەرۆك وەزیری كوردستانەوە لە هەولێر پێشوازی لێكراوە.
محەممەد جەعفەر سەحراروودی ئەو كەسەیە كە سەرپەرەستی تیمی تیرۆری دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی لە ئۆتریش لە ئەستۆ بوو
ئەوەی كە ئەو سەردانەی لەگەڵ پەرچەكردار بەرەوڕوو كردەوە بوونی بەرپرسی دەفتەری عەلی لاریجانی لە ناو شاندەكەدا بوو كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان تووڕەیی خۆیان دەربڕیوە.محەممەد جەعفەر سەحراروودی ئەو كەسەیە كە سەرپەرەستی تیمی تیرۆری دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی لە ئۆتریش لە ئەستۆ بوو.
سەبارەت بەو سەردانە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات وتووێژێكی پێكهێناوە كە تێیدا محەممەد نەزیف قادری سەردانی شاندی لەو شێوەیەی بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دێپلۆماتیكدا بە \" ئاسایی\" وەسف دەكات.
ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسییە سەردانی لاریجانی بە ئیستراتیژی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەعێراق و ناوچەكە وەسف دەكات كە بە وتەی قادری: لە هەوڵی چەسپاندن پرسی شیعەگەری لە ناوچەكە دان.
محەممەد نەزیف قادری لەدرێژەدا بوونی ئەو شاندەی بە پرسێمی ئەمنیەتی دەزانێو بە سەرنجدان بە ساردی و سڕی نێوان پێوەندیەكانی پارلەمانی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەو سەردانە بە ئامانجدار دەزانێ.
محەممەد نەزیف قادری: هاوكات لەگەڵ سەردانی شاندی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان، ملیشیاكانی سوپای بەدر و قودس لەناوچەی دیالە و كەركووك لەگەڵ پێشمەرگەكانی كوردستان لەشەڕدان و زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر هاووڵاتیانی كوردی ئەو ناوچانە و ئەوانەش راستەوخۆ بڕیار لە كەسانی نزیك لەئێران وەردەگرن
قادری لەوڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئاخۆ ئێران لە هەرێمی كوردستان سیاسەتێكی جیاوازی بەبەراورد لەگەڵ عێراق گرتۆتە بەر، وتی: ئەگەر ئێمە چاوێك بە رووداوەكانی چەند مانگ لەمەوبەر و قسەكانی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمەڕ رێفراندۆمدا بخشێنینەوە دەگەینە ئەو قەناعەتە كە ئەو كات بەرپرسانی ئێران زۆرترین دژایەتیان لەگەڵ ئەو پرسە كرد و تەنانەت وێڕای هەڕەشە كردن، ئەنجام دانی كارێكی لەو شێوەیەی لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە بە كارێكی ناعەقلانی لە قەڵەم دا.ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات باسی لەوەش كرد، هاوكات لەگەڵ سەردانی شاندی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان، ملیشیاكانی سوپای بەدر و قودس لەناوچەی دیالە و كەركووك لەگەڵ پێشمەرگەكانی كوردستان لەشەڕدان و زەخت و گوشاریان خستۆتە سەر هاووڵاتیانی كوردی ئەو ناوچانە و ئەوانەش راستەوخۆ بڕیار لە كەسانی نزیك لەئێران وەردەگرن.
دوكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٦٨ لە شاری ڤیەنی پێتەختی وڵاتی ئوتریش لە كاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی حكوومەتی ئێران تیرۆر كرا
قادری لە كوتاییدا وتیشی: حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە چڕی لە هەوڵی نیشاندانی هێزی خۆی بە تایبەتی لەعێراق دایە هەتا خۆی وەكوو قوربانی دەستی تیرۆریزم لەقەڵەم بدات و بەم چەشنە دەیهەوێ جیگەی خۆی لەناو هاوپەیمانی جیهانی دژی داعشدا بكاتەوە.لەلایەكی دیكەوە سوردانی هەیئەتی حكوومەتی ئێران بۆ سلێمانیە و هەولێر لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ناڕەزایەتی بەربڵاوی لێكەوتۆتەوە.