میلاد ڕۆستەمی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کرا

11:08 - 7 رێبەندان 2721

میلاد ڕۆستەمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، کە بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بە سەختی پێکرابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کرا.

ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕێبەندان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو و ئەو کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لە سکی بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە، کرابوو.

میلاد ڕۆستەمی تەمەن ٢٦ ساڵ و دەزگیراندارە.