میلاد منبەری و سەیوان منبەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کران

16:36 - 21 رێبەندان 2721

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "میلاد منبەری" کوڕی محەممەد و "سەیوان منبەری" کوڕی حشمەت خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی سنە، ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"کەیان بێبەری کرابوون.

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە و ئەوانیان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان کەرەستەی کەسیی ئەو دوو هاووڵاتییەیان بەتایبەتی کامپیوتێر و موبایلەکەیانیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک نییە.