میراسی فەرهەنگی گەشتە مەزهەبییەكان جێگیری گەشتە شادییەكان دەكا
15:13 - 25 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: میراس فەرهەنگیی پارێزگای تاران رایگەیاند، \"هاووڵاتییان لە گەشتییە شادییەكاندا رێوشوێنە ئەخلاقییەكان رەچاو ناكەن، بۆیە لەمەوبەدوا لەباتی گەشت و تۆڕە شادییەكان گەشتی مەزهەبی دیاری دەكەین.
ئەو هەوڵەی میراس فەرهەنگی تاران لە حاڵێك دایە كە ماوەی دوو مانگ لەمەوبەر ژمارەیەك لە لێپرسراون و راگەیەنەكانی سەر بە ناوندە فەرهەنگییەكانی ئێران رەخنەیان لە گەشتە تێكەڵاوە شادییەكان و هەروەها لەبەرچاو نەگرتنی ئەخلاق و عورفی كومەڵایەتیی گرتبوو.
لەلایەكی دیكەشەوە هێندێ لە خەڵك لەو باوەڕە دان، كە ئەم چەشنە هەوڵانە وەك بەزاندنی سنووری تایبەتیی تاك و بنەماڵەكان دێتە ئەژمار.
هێندێكی دیكەش لە زەخت و گوشاری گەشتەكانی ئیرشاد و مزاحم بوونی پۆلیسی ئەمنیەت لە كاتی سەفەرەكانیان گلە و گازندەیان هەیە.
لە حەفتەی داهاتوودا و هاوكات لەگەڵ كۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان و دەسپێكی پشووی چەند رۆژی جێژنی رەمەزان لە تاران بازاری تۆڕە گەشتیارەكان گەرم و گوڕتر دەبێت و هەر لە ئێستاوە ئاژانسە موسافیرییەكان بۆ راكێشانی زیاتری گەشتیاران دەستیان كردووە بە بەرنامە و گەشتە هاوینییەكان.
هاوكات ئیدارەی میراس و ئاسەوارە مێژووییەكانی تاران رایگەیاند كە خەڵك لە موسافیرە بەكۆمەڵەكان رێوشوێنە ئەخلاقییەكان رەچاو ناكەن و ، هەر بۆیە لەمەوبەدوا تۆڕە مەزهەبییەكان لەبری تۆڕ و گەشتە شادەكان دادەنێین هەتا لەگەڵ گرفتی جۆراوجۆر بەرەوڕوو نەبین.
لەگەڵ دەسپێكی مانگی خەرمانان و دوایین دەرفەتەكانی هاوین، بەرەبەرە خەڵك بە بنەماڵەووە یان بە تاكەكەسی و دۆستانە بۆ سەفەری خۆشی و گەشتیاریی دوایین رۆژانی وەرزی گەرما و هاوین خۆیان ئامادە دەكەن.