میدیاکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا هۆشدارییان پێدرا
14:53 - 21 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: تێکڕای میدیا و بڵاڤۆکەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەمەڕ بڵاوکردنەوەی هەواڵی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، هۆشدارییان پێدرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتیکدا رێژەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵاوسانی ئابووری لە ئێران روو لە زیادبون دەکات، میدیاکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوای ئاگادار کراونەتەوە، لەو پەیوندییەدا هیچ هەواڵێکک رووماڵ نەکەن.
ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بەخشنامەیەکدا بە تێکڕای ماڵپەڕ، بڵاوڤۆک و میدیا نڤیسکارییەکانی دیکەی ئەو ئوستانەی راگەیاندووە؛ کە خۆیان لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە \"خۆکوژی، رێژە و ئاماری فرۆشتنی ئەندامانی لەش و لەشفرۆشی، هەڵاوسانی ئابووری و نەبوونی خزمەتگوزاری\" ببوێرن.
لەو پەیوەندییەدا یەکێک لە رۆژنامەنووسانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ کە سەرجەم ماڵپەڕەکان لە بەخشنامەیەکدا ئاگادار کراونەتەوە، لە ئەگەری بڵاو کردنەوەی هەواڵی لەو چەشنە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەو رۆژنامەنووسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت؛ گوتیشی لە بەخشنامەکەدا هاتووە، کە دەبێ سیمایەکی شیاو لە \"نظام مقدس جمهوری اسلامی و کشور عزیزمان ایران\" نیشان بدرێت.
پێشتریش ماڵپەڕەکان ناوچەییەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا ئاگادار کرابوونەوە، کە بە هەموو شێوەیەک خۆیان لە بڵاو کردنەوەی هەواڵی خۆکوژی ببوێرن.