مۆنۆمێنتی \"چیای شەنگال\" لە سەقز پەردەی لەسەر لادرا+وێنە
13:38 - 22 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: بە بەشداریی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و چالاکانی شاری سەقز، پەرەدە لەسەر مۆنۆمێنتی \"چیای شەنگال\" لادرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە مۆنۆمێنتی چیای شەنگال، کە لەلەیەن مەسعوود رەحیمی هونەرمەندی پەیکەرتاشی شاری سەقزەوە دروست کراوە، لە ساڵۆنی شانۆی نێوماڵی شەخسیی ئەو هونەرمەندە کوردەدا خرایە روو.
مۆنۆمێنتی چیای شەنگال کە لە ١٤ فیگۆر دروست کراوە، ٩ دانەیان ژنانن کە ئاماژە بە گیانبازی و گیانفیدایی ژنان بۆ رزگارکردنی منداڵەکانیان و سەرخستنیان بەسەر چیای شەنگالدا دەکات.
بە گوتەی مەسعوود رەحیمی، بەردەنگی ئەم بەرهەمە هاووڵاتییانن ومەبەستیشی لە خولقاندنی ئەم بەرهەمە بۆ زیندوو راگرتنی هەوڵی ژنان و منداڵانی شەنگالی لەمەر پاراستنی گیان و داهاتووی نەسلەکانی خۆیان گەڕاندۆتەوە.
ئەم مۆنۆمێنتە بە بەرزیی ٧٥ سانیتیمیتر دروست کراوەو بڕیارە لە قەبارەیەکی گەورەتردا و بە بەرزیی ١٥ میتر، لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێ.
مەسعوود رەحیمی، وێڕای رەخنەگرتن لە ئەندامانی شۆرا و بەرپرسانی شاری سەقز، رایگەیاندووە، \"هیوادار بووم کە لەبری ئەوەیکە لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرهەمەکانم بکرێت، لە زێدی خۆم کارەکانم بەرەوڕووی پێشوازی ببنەوە.
چیای شەنگال، زنجیرە چیایەکە، کە بە درێژیی ٧٥ کیلۆمیتر لە هەرێمی کوردستان و بەشێکی لە کوردستانی سووریادا هەڵکەوتووەو لە کاتی هێرشی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر خەڵکی شەنگال و دەوروبەری، هاووڵاتییانی کوردی ئیزەدی بە ناچاری روویان لەو چیایە کرد، کە دەیان هاووڵاتیی لە داوێنی ئەو چیایە بەدەستی چەکدارانی داعش کۆمەڵکوژ کران.
وێنە: شارنیوز