مۆحسێن عەزیزی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

13:24 - 31 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی " مۆحسێن عەزیزی" کوڕی ئیبراهیم پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەری بۆ لێپرسینوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو و لەو ماوەیەدا لە "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.