موختار زارعی: دادگای سنە بۆ دۆسیەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی سێ سەرپێچی کردووە و پشتی بە بەڵگەکانی ئیداری ئیتلاعات بەستبوو
20:31 - 26 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: ١٠ ساڵ لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی پەیام نووری شاری سنە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستە هیچ کەسێک لەو پەیوەندییەدا، وەکوو تاوانبار نەناسراوە و دۆسیەی قەزاییی ناوبراو بە ئاکامێکی دڵخواز نەگەیشتووە.
ئەو خوێندکارە کوردە، لە ژێر ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گیانی لە دەست دا و \"ئەمیری\" جێگیری دۆزگەری شاری سنە و \"مێهدی مەولاوەلی\" بە ناوی \"خوازەییەی \"هاتفی\"یەوە، جێنشینی بەرپرسی ئیتلاعاتی سنە و بەرپرسی گوزینشی وەزارەتی ئیتلاعات لە پارێزگای سنە، لە بەرپرسانی لێکۆڵینەوەی ئەو خوێندکارە کوردە بوون.
ئاژانسی کوردپا، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی گیانی لەدەستدانی ئەو خوێندکارە و هۆکاری بەئاکام نەگەیشتنی دۆسیەی قەزایییەکەی، لەگەڵ موختار زارعی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە و خوێندکاری بەشی یاسا و لە هاوخوێندکارانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی وتووێژێکی ئەنجام داوە.
ناوبراو دەڵێت: بنەماڵەی ئیبراهیم بە پارێزەریی \"ساڵح نیکبەخت\" پارێزەری کورد، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە دژی ئیدارەی ئیتلاعات سکاڵایان تۆمار کردووە.
دەقی تەواوی ئەم وتووێژە، لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.
ئەو خوێندکارە کوردە، لە ژێر ئەشکەنجە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گیانی لە دەست دا و \"ئەمیری\" جێگیری دۆزگەری شاری سنە و \"مێهدی مەولاوەلی\" بە ناوی \"خوازەییەی \"هاتفی\"یەوە، جێنشینی بەرپرسی ئیتلاعاتی سنە و بەرپرسی گوزینشی وەزارەتی ئیتلاعات لە پارێزگای سنە، لە بەرپرسانی لێکۆڵینەوەی ئەو خوێندکارە کوردە بوون.
ئاژانسی کوردپا، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی گیانی لەدەستدانی ئەو خوێندکارە و هۆکاری بەئاکام نەگەیشتنی دۆسیەی قەزایییەکەی، لەگەڵ موختار زارعی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە و خوێندکاری بەشی یاسا و لە هاوخوێندکارانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی وتووێژێکی ئەنجام داوە.
موختار زارعی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە
موختار زارعی دەڵێت: ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی ١٦ی بەفرانباری ٨٦ی هەتاوی، ١٠ ساڵ پێش لە کاتی ئیمتحانی کۆتاییدا دەسبەسەر کرا و ڕاستەوخۆ بۆ ئیداری ئیتلاعات ڕاگوێزرا، پاش چەند ڕۆژ ناوبراویان بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە گواستەوە و پاش دوو ڕۆژتر دووبارە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات گەڕاندیانەوە و لەو ماوەیەدا کە ئەویان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بردووە، چ ڕووی داوە هیچ لەو بارەیەوە دیار و ڕوون نییە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیدعای ئەوە کردووە، کە ئیبراهیم خۆکوژی کردووە و تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەیان کردووە و بنەماڵەکەی نە پاش و نە پێش لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ناوبراویان نەدیتووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان ئێوارەی ٢٥ی بەفرانبار، تەرمەکەی ئەو خوێندکارە کوردە بە خاک دەسپێرن.ناوبراو دەڵێت: بنەماڵەی ئیبراهیم بە پارێزەریی \"ساڵح نیکبەخت\" پارێزەری کورد، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە دژی ئیدارەی ئیتلاعات سکاڵایان تۆمار کردووە.
دەقی تەواوی ئەم وتووێژە، لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.