منداڵێکی کورد چووە ڕیزی یانەی بارسێلۆنا

14:33 - 1 رەشەمه 2715
ئاژانسی کوردپا: دامەزراوەیەکی بارهێنانی یاریزان لە وڵاتی ئیسپانیا سەرقاڵی بەستنی گرێبەست لەگەڵ منداڵێکی کورد بۆ ئەندامیەتی لە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یانەی بارسێلۆنا، گرێبەستی گواستنەوەی دیاکۆ شەیدایی لە ئاکادمیای فووتباڵی تۆرنتۆی کانادا بۆ ئەو یانەیەی واژۆ کردووە.

ئەو منداڵە تەمەن ٩ ساڵە، خەڵکی شاری ورمێ لە کوردستانی ئێرانە.

\"29581.jpg\"
دیاکۆ کە لە تەمەنی سێ ساڵانەوە خەریکی یاریی تۆپی پێیە، ماوەیەک لەمەوپێش لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونەتە شاری بارسێلونا بۆ بارهێنانی تواناکانی دیاکۆ شیدایی لە دامەزراوەی \"لاماسییا\".

ڕاوێژکارانی لاماسییا بە بینی یاریی ئەو منداڵە کوردە، خوازیاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا بوون.

شایانی باسە، یاریزانانی بەناوبانگی وەک لیونێل مێسی، ویکتور واڵدێز، جراڵد پیکە، جفرن سوارێز و... لە دامەزراوەی لاماسییا تواناکانیان دوزرانەوە و بارهێنران.