منداڵێکی کار بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا

15:48 - 11 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی کار لە یەکێک لە بلوارەکانی شاری ورمێ بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،شەوی ڕابردوو ١٠ی خەرمانان، بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ منداڵێکی کار بە ناوی \"ئەشکان\" لە کاتی گۆرەوی فرۆشتن لە بلواری ئیمام عەلی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.

ئەو منداڵە لە یەکێک لە چوارڕێیانەکانی شاری ورمێ خەریکی دەسفرۆشی بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا گیانی لە دەست دەدات.

پێشتریش، منداڵێکی کار بە ناوی \"کارن\" لە کاتی گوڵ فرۆشتن لە سەیرانگای بەند، ئەمە دووهەمین منداڵی کارە لەو شارە کە دەبێتە قوربانی دەسفرۆشی.