منداڵێکی ساوا لە مەریوان بوو بە قوربانی هەڵەی پزشکی

20:54 - 21 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: منداڵێکی ساوا لە کاتی لەدایکبوونی لە شاری مەریوان، بە هۆی هەڵەی پزشکەکانی نەخۆشخانەی بوعەلیی ئەو شارە، دەستی ڕاستی تووشی پچڕانی دەمار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ساڵی ٩٤ی هەتاوی، ژنێکی دووگیان لە کاتی منداڵبووندا له نەخۆشخانەی بوعەلیی شاری مەریوان بە هۆی ناشارەزایی کاردە دەرمانییەکانی ئەو نەخۆشخانەیه، منداڵەکەی، دەماری دەستی ڕاستی دەپچڕێت.

شارۆ سوبحانی، تەمەن ٢٠ مانگە بە هۆی پچرانی دەماری عەسەبی دەستی ڕاستی بە وتەی پزیشکەکان ڕەنگە هەتا کۆتایی ژیانی ئیفلیج بێت.

باوکی شارۆ سوبحانی کە پیشەی کرێکاریە، ڕایگەیاندووە: لە کاتی لەدایکبوونی شارۆدا، ئێمە سەردانی ئەو نەخۆشخانەمان کرد، هەرچەند ئەو منداڵە لەژێر چاوەدێری پزشکی دابوو، نەدەبوو منداڵەکە لە ڕێگای سروشتی لەدایک بێت. بەڵام لەو پەیوەندییەدا کادرە دەرمانییەکانی ئەو نەخۆشخانەیە هەوڵێکی تەواویان لەو بارەوە نەدا.

باوکی ئەو منداڵە هەروەها باسی لەوە کردووە، پاش لە دایکبوونی منداڵەکەمان، زانیمان دەستی ڕاستی کێشەی هەیە و بە دوکتورەکەمان ڕاگەیاند بەڵام هیچ وڵامێکی پێ نەداینەوە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: پاش بە دواچوون بۆ کێشەی دەستی ئەو منداڵە زانیمان لە کاتی بوونی‌دا، دەماری دەستی پچراوە.

هەر لەو پەیوەندیەدا، هاوینی ئەمساڵ هەڵەی پزیشکی لە شاری سنە گیانی منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی بە ناوی \"پەرسام عەزیزی\"ئەستاند.