منداڵان شاری سەردەشت پێشانگایەکی وێنەیان لە وڵاتی هوڵەند کردوە

21:13 - 12 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: منداڵانی شاری سەردەشت بە بۆنەی کیمیابارانی کردنی ئەو شارەوە لە هۆڵی کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی opcw پێشانگایەکی وێنەیان کردەووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمساڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی opcw بە وێنەی منداڵانی شاری سەردەشت لە شاری لاهەی وڵاتی هوڵەندا رازێنرابووە.

هاوکات لەگەڵ کردنەوەی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو رێکخراوە، پێشانگای ئەنجومەنی داکۆکی لە مافی بریندارانی کیمیای کرایەوە.

رێکخراوی پێشگیری لە چەکی کۆمەڵکوژیopcw کار بۆ نەهێشتن و بنبڕکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیای و کۆمەڵکوژ لە جیهان دا دەکات کە لە ساڵی ١٣٦٧هەتاوییەوە دامەزراوە هەتا ئێستا ١٨٨ئەندامی هەیە.

ئەنجومەنی داکۆکی لە مافی بریندارانی کیمیای شاری سەردەشت بۆ ماوەی ١٢ساڵە بەشداری بەردەوامی لە کۆبوونەوەیە هەەیە توانییەتی دوو کورسی بە دەست بێنێت.

\"29116.jpg\"

\"29119.jpg\"

\"29118.jpg\"