منداڵانی چەند ناوچەیەكی بناری قەندیل لە خوێندن بێبەش كراون

21:12 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەهۆی‌بۆردومانی‌تۆپخانەكانی‌حكوومەتی ئیسلامی‌ئێران و فڕۆكە جەنگییەكانی‌توركیە، چەندین خویندنگای‌سەر بە ناحیەی‌سەنگەسەر دادەخرێن.

عەبدولڕەزاق بایز، بەڕێوەبەری‌ ناحیەی‌ سەنگەسەر، بە ماڵپەڕی سبەی‌ راگەیاند: ئیمە چەند ناوچەیەكمان هەیە، كە سەر بە ناحیەی‌ سەنگەسەرن و بەهۆی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیە و تۆپخانەكانی‌ حكوومەتی‌ ئیسلامی‌ ئێران پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانە پەكی كەوتووە.

ناوبراو وتیشی، ناوچەكانی قەڵاتوكانی‌ دۆڵی‌ سیوەیسی‌ و گوندی‌ ئەبووبەكرە و ئاشقۆكە و سوورەدێ و سەرگەی‌ نیل و كاسكان و قڕناقە و شارسان و سڵێ‌ و بۆڵێ‌) چەند ساڵێكە بەگشتی‌خوێندنی‌ تێیدا وەستاوە، هەروەها بەهۆی‌ بۆردومانیش یەكێك لە خوێندنگاكانی‌ ئەو ناوچەیە وێران بووە.

باسی‌ لەوەش كرد، نەبوونی‌خوێندنگا بەشێكی‌ بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە، كەلە زستاندا بەشێك لەو گوندانە چۆل دەبن و رو لە ناوچەكانی‌‌تر دەكەن.