منداڵانی سەردەشت، بە نەقاشی یادی کمیابارانی شارەکەیان دەکەنەوە

22:18 - 1 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: بەبۆنەی ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت، پیشانگایەکی نەقاشی لە شووشەی ویترینی دووکانەکانی ئەو شار بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١ی پووشپەڕ، لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت، پیشانگایەکی نەقاشیی ویترینی لە ژێر ناوی \"ئەمنیەت، ئاگایی و پەروەردە مافی هەر منداڵێکە\" بەرێووچوو.

بابەتی ئەو پێشانگایە کارەساتی ٧ی پووشپەری ١٣٦٦،ئاشتی و ژینگە بوون.

بەرێوبەرانی ئەو پیشانگایە رایانگەیاندووە: منداڵان، دەستمایە شاراوەکانی نیشتمانەکەمانن و بۆ ئەویکە دەنگیان بگەیەنینە تەواوی منداڵانی جیهان و مزگێنیدەری ئەوه بن کە فرمێسک لە چاوی هیچ منداڵێکتر نەرژێتە سەر زەوین و هیچ نیشتمانکیتر بێ منداڵ، دایک و باوک، کوتر و جوانی نەبێت، بە دەستە بەهێزەکەتان بەبۆنەی ٧ی پووشپەڕ ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی وێنە بکێشن و دەست لە ناو دەستی دایک و باوکتان پێشکەشی نیشتمانەکەتانی بکەن.

ئەو پێشانگایە تاوەکوو ٧ی پووشپەڕ بەرێودەچێت و تەواوی ئەو نەقاشییانە لە چوارچێوەی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.