منداڵانی سنە لە شاری کرماشان کۆنسێرتیان بەڕێوە برد

14:10 - 23 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: شاری کرماشان بۆ یەکەم جار وەکوو خانەخوێ پێشوازی لە گرووپی موسیقی بووکە شووشەی \"دیلان\" ی سنە کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٢١ی خەرمانان، ساڵۆنی\" ئینتزار\" ی شاری کرماشان میونداریەتی کۆمەڵیک منداڵی کرد کە بۆ بەشداریی کردن لە کۆنسێرتێکدا لەوێ حوزووریان هەبوو.

بەرنامەی کۆنسێرتەکە لەلایەن گرووپی دیلان و بە بەشداری ٣٥ منداڵ و مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٦هەتا ١٨ساڵان بوو بەرێوە چوو.

\"28633.jpg\"
سەعدوڵا نەسیری، سەرپەرەستی هونەری گرووپی دیلان
یەکێکی دیکە لە کارەکانی بەرنامەی گرووپی دیلان فێستیڤاڵی بووکە شووشە بوو، بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ئەو بەرنامەیە شادی و خۆشی خستبوویە ناو دڵی کوردەوە.

ئەو کۆنسێرتە بە هاوکاری ئەنجومەنی موسیقی شاری کرماشان لە بەرەبەری کرانەوەیی قوتابخانەکان بەرێوە چووە.

گرووپی دیلان ماوەی ٧ساڵە دامەزراوە و هەتا ئێستا ٣٥ کۆنسێرتی بە زمانی کوردی و فارسی بەڕێوە بردووە.
ناسر ئەحمەدی بەرێوەبەری ئەو گرووپە لە وتووێژ لە گەڵ راگەیاندنەکان باسی لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی هاوشێوە لە شارەکانی روانسەر، جوانڕۆ، پاوە، سەلاسی‌باوەجانی، ئیسلام‌ئاوا و سەرپێل‌زەهاو کردووە.
\"28628.jpg\"
\"28629.jpg\"
\"28630.jpg\"
\"28631.jpg\"