مستەفا هیجری: سوپای قودس لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئاژاوە نانەوەیە
19:41 - 13 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: هەوالدەریی ئانادۆڵی تورکیا سەبارەت بە حوزووری مەئموورانی ئەمنیەتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان و هێرشی داعش بەرەو هەولێر، لەگەڵ سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، دیمانەیەکی پێکهێناوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو وتوێژێک لەگەڵ سکرتیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بڵاو بوویەوە، کە ناوبراو تیایدا حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە هاندانی داعش بۆ هێرش کردن بەرەو هەوڵێر تۆمەتبار دەکات و ئەو کردەوەشی بە تەمێ کردن و سزادانی کوردەکان وەسف کردووە.
بەگوتەی هیجری، باس کردنی لێبڕاوانەی کوردەکان لە رێفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی نیگەران و ناڕازی کردبوو.
ئەو ئاماژەیەی سکرتێری حیزبی دێمۆکرات، بۆ رووداوەکانی هاوینی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە، کە تیایدا رێبەرانی سیاسی و رای گشتی کوردستان سەرقاڵی باس کردن لە رێفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی بوون، کە ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژ داعش لە ناکاودا گەیشتە ٢٠ کیلۆمیتریی شاری هەولێر.
ئەو کەسایەتییە سیاسییە لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا وتارێکی بڵاو کردەوە، کە تیایدا باسی لەوە کردبوو، حکوومەتی ئیسلامی پشت لە بەهرە و نیعمەتی بێ کۆتایی شەڕ و نائەمنی لە ناوچەکدا ناکات.
مستەفا هیجری لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لە بنکەی سیخوڕیی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووەو گوتوویەتی: ئەم بنکە و کونسولگەرییانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تەنیا خۆیان لە بەدەست هێنانی زانیاریدا نابیننەوە، بەڵکوو بەدوای ئاژاوە نانەوەو رووخاندنی حیزبەکان و بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیانەوەن.
نابراوە بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە: لە شەش مانگ پێش ئیستاوە نزیکەی پێنج هەزار ئەندامانی سوپای قودس پەڕیونەتەوە بۆ کوردستانی عێراق، ئەوە جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەران و پسپۆڕان کە کار بۆ مەشقپێکردنی سوپای عێراق دەکەن و بەشی زۆری ئەوانە بە ناوی پاراستنی مەزارگەکانی شیعەکان لە کەربەلا و نەجەف و سامەڕا هاتوون و لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی جەلەولا و سەعدییە و چەند ناوچەیەکی دیکەش جێگیر کراون.
سکرتێری حیزبی دێمۆکرات ئاماژەی بە ناردنی پێشمەرگەی حیزبەکەی بۆ ناوچەی گوێر و مەخموور لە باشووری رۆژئاوای هەولێر کردووەو هۆکاری گەڕانەوەی هێزەکانی بەو شێوەیە باس کردووە: \"ئێران پێی خۆش نییە هێزەکانی حزبە کوردییەکان دەربکەون و رەنگە ئەو کشانەوەیەش هەر لەسەر داوای ئێران بووبێت\".
ناوبراو لەو وتوێژەدا رایگەیاندووە، \"ئەگەر هەلومەرجە سیاسی و ناوچەیی رێگەبدات رەنگە وەکو شێوەیەک لە شێوەیەک کەڵکی لێ وەربگرین، بەڵام ئێستا ئەو هەلومەرجە بۆ ئێمە لەبار نییە، ناتوانیین لێرە دابنیشین و بچین لە ئێران خەباتی چەکداری بکەین\".
سکرتێری حیزبی دیمۆکرات لە بەشیکی دیکەی وتوێژەکەدا باسی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کردووەو بەرژەوەندیی حیزبیی بە فاکتەری سەرەکیی سەرنەگرتنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە قەڵەم دا.
هیجری، حیزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و پارتی دێمۆکراتی بە پاوانخوازی و سەپاندنی هیژمۆنیی خۆیان بەسەر کۆنگرەی نەتەوەییدا تۆمەتبار کردووەو گوتوویەتی: \"هەر لایەنێک بیەوێت کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ بەرژوەندیی خۆی بخاتە ژێر هەژموونی خۆی ئەوا سەرناگرێت\".
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو وتوێژێک لەگەڵ سکرتیری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بڵاو بوویەوە، کە ناوبراو تیایدا حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە هاندانی داعش بۆ هێرش کردن بەرەو هەوڵێر تۆمەتبار دەکات و ئەو کردەوەشی بە تەمێ کردن و سزادانی کوردەکان وەسف کردووە.
بەگوتەی هیجری، باس کردنی لێبڕاوانەی کوردەکان لە رێفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی نیگەران و ناڕازی کردبوو.
ئەو ئاماژەیەی سکرتێری حیزبی دێمۆکرات، بۆ رووداوەکانی هاوینی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە، کە تیایدا رێبەرانی سیاسی و رای گشتی کوردستان سەرقاڵی باس کردن لە رێفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی بوون، کە ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژ داعش لە ناکاودا گەیشتە ٢٠ کیلۆمیتریی شاری هەولێر.
ئەو کەسایەتییە سیاسییە لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا وتارێکی بڵاو کردەوە، کە تیایدا باسی لەوە کردبوو، حکوومەتی ئیسلامی پشت لە بەهرە و نیعمەتی بێ کۆتایی شەڕ و نائەمنی لە ناوچەکدا ناکات.
مستەفا هیجری لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لە بنکەی سیخوڕیی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووەو گوتوویەتی: ئەم بنکە و کونسولگەرییانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تەنیا خۆیان لە بەدەست هێنانی زانیاریدا نابیننەوە، بەڵکوو بەدوای ئاژاوە نانەوەو رووخاندنی حیزبەکان و بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیانەوەن.
نابراوە بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە: لە شەش مانگ پێش ئیستاوە نزیکەی پێنج هەزار ئەندامانی سوپای قودس پەڕیونەتەوە بۆ کوردستانی عێراق، ئەوە جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەران و پسپۆڕان کە کار بۆ مەشقپێکردنی سوپای عێراق دەکەن و بەشی زۆری ئەوانە بە ناوی پاراستنی مەزارگەکانی شیعەکان لە کەربەلا و نەجەف و سامەڕا هاتوون و لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی جەلەولا و سەعدییە و چەند ناوچەیەکی دیکەش جێگیر کراون.
مستەفا هیجری: \"هەر لایەنێک بیەوێت کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ بەرژوەندیی خۆی بخاتە ژێر هەژموونی خۆی ئەوا سەرناگرێت
بەشیکی زۆر لە ئوستانەکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا کە لەدەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن، ناوچە جێ ناکۆکەکانی نێونا دەوڵەتی ناوەندی و کوردەکانە کە لە کاتی هێرشی داعشدا، هێزەکانی دەوڵەت لەو شوێنە کشانەوەو هێزی پێشمەرگە کۆنترۆڵی ئەو شوێنانەی گرتەوە دەست.سکرتێری حیزبی دێمۆکرات ئاماژەی بە ناردنی پێشمەرگەی حیزبەکەی بۆ ناوچەی گوێر و مەخموور لە باشووری رۆژئاوای هەولێر کردووەو هۆکاری گەڕانەوەی هێزەکانی بەو شێوەیە باس کردووە: \"ئێران پێی خۆش نییە هێزەکانی حزبە کوردییەکان دەربکەون و رەنگە ئەو کشانەوەیەش هەر لەسەر داوای ئێران بووبێت\".