مستەفا سەلیمی زیندانیەكی سیاسیی كورد پاش لێدان و ئەشكەنجە بۆ ژووری تاكەكەسی راگوێزرا
15:27 - 19 رەشەمه 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر زیندانیی سیاسیی كورد پاش ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ پێشگیری لە دانی ئەو خۆراكییانەی كەلە بووفەی زیندان بۆ خۆی دەیكڕێ، لەلایەن گاردی زیندانەوە كەوتۆتە بەر كوتان و لێدان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی بەڵگەی مافی مرۆڤی ئێران، رێكەوتی 15ی رەشەممە مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی كوردی مەحكووم بە ئیعدام كە ئێستا لە زیندانی شاری سەقز دەستبەسەرە، لەگەڵ لێپرسراوانی زیندانی ئەو شارە تێكهەڵچووە.
هۆكاری ئەو تێكهەڵچوونە داخوازی مستەفا سەلیمی بووە لە بەرپرسانی زیندان بۆ دابین كردنی مادەی خۆراكی لە بووفەی ناو زیندان.
بووفەی ناو زیندان وەك باوە كۆمەڵێك مادەی خۆراكیی سەرەتایی بە زیندانییان دەفرۆشێت و زیندانیانیش بەهۆی متمانەی خۆیانەوە خۆراكیی لێ دەكرَن كە مستەفا سەلیمی بەرپرسایەتیی یەكێك لەو بووفانەی ناو زیندانی سەقزی لە ئەستۆیە.
بەپێی راپۆرتەكان، سەلیمی پارەی دابین كردنی ئەو مادە خۆراكییانەی كەلە بووفە داوای كردووە داویەتی، بەڵام بەرپرسان لەبەرچاویان نەگرتووە. سەرەنجام هێزە تایبەتییەكانی زیندان پاش ئیعترازی سەلیمی، هێرشیان كردۆتە سەری و بەر كوتان و لێدانیان كەوتووە و پاش بەستنی دەست و لاقی بۆ ژووری تاكەكەسی رایانگوایتووە.
مستەفا سەلیمی لە رێكەوتی 17ی خاكەلێوەی 1382 لە شاری نەهاوەند بە تاوانی \"محاربە\" و هاوكاری لەگەڵ \" حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران\" دەستبەسەر كرا. بە وتەی سەرچاوە نزیكەكانی سەلیمی، ناوبراو لە گرتنگەی ئیتلاعات و زیندانی ناوەندی كەوتۆتە بەر ئەشكەنجەی فیزیكی و رۆحی.
تاوانەكانی سەلیمی بریتیتن لە دوو حاڵەتی تێكهەڵچوونە چەكدارانەی تاكەكەسی كە بۆتە هۆی كوژرانی دوو مەئمووری ئینتزامی، هەروەها تاوانی دیكەشی 18 ساڵ چالاكیی غەیرە چەكدارانە بۆ حیزبی دێمۆكرات لە ئێران و پێنج ساڵ چالاكیی چەكدارانە بۆ ئەو حیزبە لە عێراق و نێوان سنوورەكانی ئێران و عێراق راگەیەنراوە.
ناوبراو ئێستا تووشی نەخۆشیگەلی وەك: چڵك كردنی هەر دوو گوچیلە، ژانە كەمەر، ژانە ئەژنۆ و كێشەی بینایی بووە. سەرەچاوە نزیكەكانی سەلیمی بە ناوەندی بەڵگەی مافی مرۆڤی ئێرانیان راگەیاندووە كە بەرپرسانی زیندان ئیزنی چارەسەریی پزیشكیی پێ نادەن و لە بەرامبەردا دوا و دەرمانی مُسكن (حەبی هێور كەرەوە)ی پێ دەدەن.