محەممەد سەدیق کەبوودوەند: بە هانای بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشانەوە بچن

14:49 - 25 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: محەممەد سەدیق کەبوودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خەڵکی ئێران و کوردستان کرد، بە هانای بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشانەوە بچن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەممەد سەدیق کەبوودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خەڵکی ئێران و کوردستان کرد، بە هانای بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشانەوە بچن و بە ناردنی یارمەتییەکانی خۆیان لە ڕێگای ناوندە خەڵکییەکان و گرووپە باەوڕپێکراوەکان، بە زووترین کات بە هانای ئەو خەڵکەوە بڕۆن.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، کە دوای ڕووداوی سامناکی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان سەرەڕای ئەوەیکە خەساری ماڵی و گیانی زۆری بە بار هێنا و هەزاران خانوو وێران بوونه، بەڵام یارمەتی بە خەڵک نەگەیشتووە.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە لە بەشی فارسی کوردپا دانراوە.