محەممەد سدیق عەزیزی بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

10:38 - 9 رەشەمه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمە، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

ئەو سەربازە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، ئەو سەربازە کوردە لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتشەوە دەسبەسەر کرابوو.

ناوبراو لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتش لە شاری تاران سەرباز بووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەریی ئەو سەربازە کوردە زانیارییەک لەبەردەستدا  نییە.