محەممد سەدیق کەبوودوەند لە نەخۆشخانە هێنرایەوە بۆ زیندان

14:57 - 17 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: مانگرتن لە خواردنی سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان پێی نایە ٢٩‌هەمین ڕۆژی خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی جۆزەردان، مەئموورانی ئەمنیەتی زیندانیی ئێڤین، محەممەد سەدیق کەبوودوەندیان لە نەخۆشخانە هێنایەوە بۆ زیندان.

ئیزندان و گەڕانەوەیی کەبوودوەند لە سەر داوی پزیشکانی زیندان، سەبارەت بە بارودۆخی ناڵەباری جیسمانی ناوبراوە بووە.

بیست و نۆهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خورادنی ئەو ڕۆژنامەوانە بە هۆی کەمبوونی \"پتاسیم\"ی خوێن بووە، بەڵام سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان ئەوەی دووپات کردوەتەوە، هەتا داواکارییەکانم جێبەجێ نەبێت، درێژە بە مانگرتنەکەم دەدەم.

دوو ڕۆژ پێش، کەبوودوەندلە سەر پێشنیاری خزم و نزیکان و چالاکانی مەدەنی کوردستان، ڕەزامەندیی خۆی سەبارەت بە کەڵکوەڕگرتن لە دەوا و دەرمان دەربڕی.

ماوەیەک پێش ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ژێر ناو نیشانی \"گیان ڕۆژنامەوانی بە هەڵە دەستبەسەر کراوی کورد لە ئێران بە تاڵە مویەکەوە گرێدراوە \" و نیگەرانی خۆی بە نیسبەت دۆخی تەندروستی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبڕی و ڕاگەیاند: گیانی ئەو ڕۆژنامەوانە لە دەستی بەرپرسانی ئێران دایە.

کەبوودوەند لە ڕۆژی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە \"اتهامان جدید\" دەربڕی و هەروەها ڕەت کردنەوەیی ماددەی ١٣٤ی یاسایی سزا نوییەکان\"تجمیع جرائم\" سەبارەت بە ناوبراو دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

کەبوودوەند ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردوەتەوە و داواکاری ئازاد کردنی بێ ئەمڵاو ئەوڵا بە کارێک بووە.

محەممەد سەدیق کەبوودوەند ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی جۆزەردان لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی شاری تاران بە سەرپەرەستی دادوەر محەممەد موقیسیە بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی نیزام دادگایی کرا.