مایەپووچبوونی کارگەی پفک نمەکیی شاری سنە و بێکاربوونی کرێکارانی

15:18 - 26 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی مایەپووچبوونی کارگەی پفەک نمەکیی شاری سنە، خاوەنکاری ئەو کارگەیە بێجگە لە نیگابانی ئەو کارگەیە، هەموو کرێکارانی لەسەر کار دەرکردووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کارگەی پفەک نمەکیی شاری سنە، بە هۆی مایەپووچبوون، هەموو کرێکارەکانی ئەو کارەگەیە لە سەر کارە دەرکردووە، کە بەو هۆیەوە ژمارەیەکی دیکە بە بێکارانی کوردستان زیاد بووە.

ئەو کارگەیە لە شارەکی سەنعەتیی ژمارە ١ی شاری سنە هەڵکەوتووە و بێجگە لە نیگابانەکانی ئەو کارگەیە هەموو کرێکارانی لەسەر کارەکەیان دەرکراون.

کرێکاران پاش دەرکرانیان لەسەر کارەکەیان دەستیان بە ناڕەزایەتیدەربڕین کردووە.

پێشتریش، خاوەنکاری شیرکەتی سەنعەتیی کووشان ــ بەسەر، ٧ کەس لە کرێکارانی خۆی کە لە پۆمپ بەنزیدا کاریان دەکرد، لەسەر کار دەرکردووە.

ئەو ٧ کرێکارە کوردە، گرێبەستی یەکساڵەیان هەبووە و پێش تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەیان لە لایەن خاوەنکارەکەیانەوە دەرکراون.