ماڵپەڕی ئەحمەد شەهید وەشانی خۆی دەست پێ‌ کرد

16:34 - 17 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ماڵپەڕی ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دەستی بە وەشان کرد.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چوارەمین راپۆرتی ئەحمەد شەهید لەمەڕ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، ماڵپەڕی فەرمیی ناوبراو بە زمانی فارسی دەستی بە وەشان کرد.

ئەم ماڵپەڕە (www.shaheedoniran.org/persian) وەرگێڕدراوە فارسییەکانی راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و راگەیاندراوەکان و بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ژووەنی ٢٠١١دا \"ئەحمەد شەهید\"ی وەک رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاریکرد.