ماڵپەڕی "مەولەوی" وەکوو کارێکی هاوبەشی زانکۆیی ده‌سبه‌کار بوو
ماڵپەڕی "مەولەوی" وه‌ک کارێکی هاوبه‌شی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریکی و چه‌ند بنکه‌یه‌کی دیکه له بینای سه‌رای کۆنی سلێمانی دامەزرا.
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پارێزگا ، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌شێک له نووسه‌ران و مهولهویناسان و مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی مه‌وله‌وی و عه‌شیره‌تی تاوه‌گۆزی، ڕێوڕه‌سمی ده‌سبه‌کاربوونی ئەو ماڵپەڕە به‌ڕێوه چوو.
ئامانج لە دامەزراندنی ئەو ماڵپەڕە، کۆکردنەوەی هەموو ئەو دەستنووس و بەڵگەنامانە و ئەو ئارشیڤانەیه کە لەسەر نەتەوەی کورد، لە کتێبخانەکانی وڵاتانی دەوروبەر و جیهان هه‌ن.
سه‌ره‌تای ڕێوڕەسمەکە وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن خاوه‌ن ئیمتیازی ماڵپه‌ڕه‌که خوێنرایه‌وه و پاشان ورده‌کاریی ماڵپه‌ڕه‌که بۆ ئاماده‌بووان شی کرایەوە.
وتاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن مامۆستا "ئه‌یووب کوێخا ڕۆسته‌م" و هه‌روه‌ها وتارێک له‌لایه‌ن "محه‌ممه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی" خوێندرانه‌وه و دواتر وته‌ی زانکۆ هاوبه‌شه‌کان پێشکه‌ش کران.