ماوەی 10 مانگ ناڕوونی چارەنووس و بارودۆخی ناڵەباری جەستەیی زیندانییەكی بۆكانی
15:08 - 10 بەفرانبار 2711
كوردپا: نزیك بە 10 مانگ لە دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییەكی بۆكانی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی سەر بە حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تێدەپەڕێو ئەمە لە حاڵێكدایە كە نەخۆشی گیانی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییەی خستۆتە مەترسییەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە بۆكان، قاسم رەحیمی ئازەر فەرمانبەری ئیدارەی بهداشتی شاری بۆكان لە رێكەوتی 17ی رەشەممەی ساڵی رابردوو بۆ یەكم جار و دوای لێدان و كۆتانێكی زۆر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كرا.
ئەو هاووڵاتییە لە رێكەوتی 14ی جوزەردان، دوای 4 مانگ دەستبەسەر كردن بە دانانی وەسیقەی 70 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا.
لە حاڵێكدا هێشتا قۆناخی تاوتۆی كردن و پێداچوونەوە بە پەروەندەی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگاوە كۆتایی پێنەهاتبوو، بۆ جاری دووهەم لە رێكەوتی 19ی رەزبەری ئەمساڵ قاسم رەحیمی ئازەر لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراویەوە.
هەتا ئێستا بۆ چەندین جار لەلایەن دادوەریی دادگاوە لە پێوەندیی سەپاندنی تاوندا هەڕەشە لەو هاووڵاتییە بۆكانییە كراوە.
دادوەری دادگا بە قاسم رەحیمی ئازەری راگەیاندووە ئەگەر بێت و ئەو تاوانانە وەئەستۆ نەگرێت ئەوە 10 ساڵ زیندانی پێدەدرێت.
ئەو هاووڵاتییە كوردە تووشی نەخۆشی \"ئالێرژی درێژ خایەن\" بووە، و لە ماوەی دەستبەسەركرانیدا نەخۆشییەكەی توندتر بۆتەوە و هەروەها نەخۆشی گورچیلەش گیانی قاسم رەحیمی ئازەری خستۆتە مەترسییەوە.
قاسم رەحیمی ئازەر دوابەدوای دەستبەسەر كرانی لە سەر كارەكەشی لابردراوە.