ماوەی ٧ رۆژە رۆژنامەنووسێکی کورد بێسەر و شوێنە
15:56 - 2 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ماوەی ٧ رۆژە هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی \"مادێح نەزەری\" رۆژنامەنووسی خەڵکی سنە و سەرنووسەری حەفتەنامەی \"دیدگاه\" لەبەر دەستدا نییە.
شیوا نەزەری هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پژراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: کە ماوەی ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.
هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، کە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەمەڕ چارەنووسی مادێح پێ رانەگەیەندراوە.
شیوا نەزەری هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پژراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: کە ماوەی ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.
\"مادێح نەزەری\" رۆژنامەنووسی خەڵکی سنە و سەرنووسەری حەفتەنامەی \"دیدگاه\"
هەروەها باسی لەوەش کرد، کە هەڕەشە و بانگهێشتی مادێح لە کاتێک دایە کە ناوبراو تەنیا لە بواری فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیدا چالاکی نواندووە.هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، کە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەمەڕ چارەنووسی مادێح پێ رانەگەیەندراوە.