ماوەی بڵاوبوونەوەی بەشی كوردیی رایەڵەی پارێزگای ورمێدیسان كەم كرایەوە
21:22 - 27 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: رایەڵەی پارێزگای ورمێ، بۆ سێیهەمین جار لە سەرەتای ساڵی 1391ەوە دەستی كردووە بە كەم كردنەوەی كاتی بڵاوبوونەوەی بەنارمەكانی بەشی كوردیی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا كاتی بەرنامەكانی رایەڵەی ورمێ10 كاتژمێر بووە، لەو رێژەیە 25 خولەكی بۆ زمانی كوردی و باقیەكەشی بۆ زمانەكانی توركی و فارسی تەرخان كرابوو.
لە درێژەی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، چەند مانگ لەمەوبەر كاتی بڵاوبوونەوەی كۆی بەرنامەكانی ئەو شەبەكەیە لە 24 كاتژمێردا كرا بە 20 كاتژمێر، بیست خولەك بۆ بەرنامەكانی زمانی كوردی و باقی كاتەكانی دیكەشی بۆ زمانەكانی توركی و فارسی لەبەرچاو گیرا.
هەواڵنێرمان ئاماژەی بەوەش داوە، لە ماوەی چەند حەفتەی رابردووشدا كاتی بڵاوبوونەوەی زمانی كوردی لە رۆژانی هەینیدا هەڵوەشاوەتەوە و بۆ رۆژانی دیكەش ئەو كاتە بۆ 15 خولەك كەم كراوەتەوە.
ئەم مەسەلەیە لە كاتێك دایە كە عابید فەتاحی نوێنەری كوردی خەڵكی ورمێلە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، بەڵێنیی زیادكردنی كاتی بەرنامە كوردییەكانی بە خەڵك دابوو و هەروەها لێپرسراوی دەنگ و رەنگیش بەڵێنی ئەو كارەی دابوو.