مانگرتن و دەرکردنی حوکم بۆ دوو زیندانیی سیاسیی كورد لەتەبەس و ورمێ
16:04 - 12 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی كوردپا: فشار و هەڕەشەكان بۆ سەر چالاكانی سیاسیی كورد لەناو گرتووخانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا رووی لەزیاد بوون كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكێكی سیاسیی كورد بەناوی مەحەمەدئەمین عەبدوڵڵاهی لەگرتووخانەی ناوەندی تەبەس لەئوستانی خوراسانی باشوور مانی لەخواردن گرتووە.
ئەو زیندانییە دوورخراوەیە خوازیاری \"مەرەخسی\" و كەڵک وەرگرتن لە \" ئازادی مەرجدار\" بووە.
لەو باریەوە هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی كردبۆوە، پێشتر رەزامەندی لەگەڵ دانی مەرەخەسی بەو چالاكە سیاسییە كرابوو، بەڵام دواتر عەبدولجەواد پارسافەر، دادستانی تەبەس دژایەتیی لەگەڵ ئەو بڕیارە دەربڕیبوو.
محەمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی دوای مانگرتنی لەخواردن، لەلایەن مەئموورانی ناو زیندانەوە بە \" كەلەبچە و پابەند\"وە بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزراوە.
محەمەد ئەمین خەڵكی شاری بۆكانە و ساڵی ١٣٨٤ دەستبەسەر كراوە و دوای ١٥ مانگ ناڕوونیی دۆسییەكەی، سەرەنجام لەلایەن دادگای \"ئینقلاب\"ی مەهابادەوە بەتاوانی \" هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكان\" و \" محاربە\" بە ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس حوكم درا.
ئەو هێزانە دەستیان بەسەر سەرجەم نووسراوە و كتێب و كەلوپەلی شەخسی زیندانیانی سیاسیی بەندی ١٢ی زیندانی ورمێدا گرتووە.
دەوگوترێت، سێچالاكیی سیاسیی كورد بەناوەكانی یووسف كاكەمەمی، عوسمان مستەفاپوور و مەنسوور ئاروەند بۆ ماوەیەكی كاتی رەوانەی ژووری تاكەكەسیی زیندانی ورمێكراون.
لەلایەكی دیكەوە زیندانییەكی دەستبەسەركراو لەگرتووخانەی ناوەندی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سێمانگ و یەك رۆژ زیندان حوكم دراوە.
ئومید رەحمانی ناوی ئەو هاووڵاتییە كوردەیە كە بە هۆی دۆستایەتی و پێوەندیی لەگەڵ زیندانییەكی سیاسیی كورد و \"پروپاگەندە بەدژی نیزام\" مەحكووم كراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكێكی سیاسیی كورد بەناوی مەحەمەدئەمین عەبدوڵڵاهی لەگرتووخانەی ناوەندی تەبەس لەئوستانی خوراسانی باشوور مانی لەخواردن گرتووە.
ئەو زیندانییە دوورخراوەیە خوازیاری \"مەرەخسی\" و كەڵک وەرگرتن لە \" ئازادی مەرجدار\" بووە.
لەو باریەوە هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی كردبۆوە، پێشتر رەزامەندی لەگەڵ دانی مەرەخەسی بەو چالاكە سیاسییە كرابوو، بەڵام دواتر عەبدولجەواد پارسافەر، دادستانی تەبەس دژایەتیی لەگەڵ ئەو بڕیارە دەربڕیبوو.
محەمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی دوای مانگرتنی لەخواردن، لەلایەن مەئموورانی ناو زیندانەوە بە \" كەلەبچە و پابەند\"وە بۆ ژووری تاکەکەسی راگوێزراوە.
محەمەد ئەمین خەڵكی شاری بۆكانە و ساڵی ١٣٨٤ دەستبەسەر كراوە و دوای ١٥ مانگ ناڕوونیی دۆسییەكەی، سەرەنجام لەلایەن دادگای \"ئینقلاب\"ی مەهابادەوە بەتاوانی \" هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكان\" و \" محاربە\" بە ١٨ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس حوكم درا.
عوسمان مستەفاپوور و مەنسوور ئاروەند
لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی ١١ی خاكەلێوە هێزە تایبەتییەكانی زیندانی ناوەندی ورمێهێرشیان كردۆتە سەر بەندی زیندانیانی سیاسیی ئەو زیندانە.ئەو هێزانە دەستیان بەسەر سەرجەم نووسراوە و كتێب و كەلوپەلی شەخسی زیندانیانی سیاسیی بەندی ١٢ی زیندانی ورمێدا گرتووە.
دەوگوترێت، سێچالاكیی سیاسیی كورد بەناوەكانی یووسف كاكەمەمی، عوسمان مستەفاپوور و مەنسوور ئاروەند بۆ ماوەیەكی كاتی رەوانەی ژووری تاكەكەسیی زیندانی ورمێكراون.
سەید سامی حوسێنی زیندانیی سیاسیی مەحكووم بە سێدارە
پێشتریش سەید سامی حوسێنی زیندانیی سیاسیی مەحكووم بە سێدارە، لەلایەن حەراسەتی زیندانەوە بە بیانووی چاوپێكەوتن لەگەڵ پارێزەرەكەی بانگهێشت و هەرەشەی لێكراوە.لەلایەكی دیكەوە زیندانییەكی دەستبەسەركراو لەگرتووخانەی ناوەندی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سێمانگ و یەك رۆژ زیندان حوكم دراوە.