مانگرتنی کرێکاران و فەرمانبەرانی شارەداری زەڕنەی شاری ئەیوان بەهۆی دواکەوتنی پارەکەیان

18:39 - 13 خەرمانان 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کرێکارانی شارەداری زەڕنەی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دواکەوتنی ٦ مانگ مووچەکەیان، مانیان گرت.

یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: ئەو کرێکارانی ماوەی ٦ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هەروەها ماوەی ٧٠ مانگە لە دابینکردنی وەبەرهێنانی کۆمەڵایەتیی، بێبەری کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها نووسیوویەتی: کرێکارانی شارەداری زەڕنەی شاری ئەیوان لە بەردەم بینای پارێزگاری ئیلام کۆبووەنەتەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیووە.